alil wood دارتاشی ئەلیل

alil wood دارتاشی ئەلیل �دار لای ئێمە دەبێتە پارچەیەکی هونەری،دیزاینی تایبەت و جیاواز بۆ ئەوانەی بە دوای جوانتریندا دەگەڕێن

28/10/2026

تا ئەو هەستە تاقی نەکەیتەوە نازانی هەبونی کەلوپەلی لە دار دروست کراو چ گەرموگوری و ئارامیەک ئەدا بە ماڵ
#کوردستان

25/10/2026

پرسیارێک؟!!
ئەتەوێ تەنها کارەکە بکەی ؟ یان کارەکەت بەرەو باشتر ببەیت؟
ترس لە هەڵە وا ئەکات پێش نەکەویت ،چونکە شتی تازە فێر نابیت .بۆیە هەڵە مانای نەزانی نیە بەڵکو مانای فێربونێی نوێیە.پێش ئەوەی بچیتە خوارتر بینێرە 📤بۆ ئەو هاوڕێیەت کە هەڵە زۆر ئەکات با بێ ئەمەل نەبێت.
سەرکەوتن ئەوە نییە کە هەڵە نەکەیت، بەڵکو ئەوەیە ڕێگە نەدەیت
هەڵەکانت ببنە کۆتایی ڕێگاکە.
هیچ کارێک بێ کەموکوڕی نییە، بەڵام ئێمە ڕۆژ بە ڕۆژ سنوورەکان دەبەزێنین و کارەکانمان بەرەو ئاستێکی بەرزتر دەبەین بە ویستی خودا
لەگەڵ پێشتری خۆتا چەن گۆڕاوی و پێش کەوتوی لە کۆمێنت گەورەمانکە👇🏻
‏

24/10/2026

کاتێک بە هەموو گیان و وردەکارییەکەوە خۆت دەبەیتە ناو کارەکەتەوە، ئەنجامەکەی تەنها کارێک نییە، بەڵکو تابلۆیەکە لە دڵسۆزی و خۆشەویستی. 🎨✨
وردەکارییە بچووکەکان ئەو شتەن کە کارە ئاساییەکان جیاواز و ناوازە دەکەن. کاتێک بە دەستی پڕ لە خۆشەویستی و بە باوەڕی تەواوەوە کارێک ئەنجام دەدەیت، ئەو وزە ئەرێنییە ڕاستەوخۆ دەگاتە کەسی بەرامبەر و دەبێتە هێمای متمانە و سەرکەوتن.
بۆ ئێمە، کار تەنها ئەرکێک نییە، بەڵکو بەشێکە لە ژیان و خولیامان. خۆشویستنی کارەکەمان واتا گرنگیدان بە هەر وردەکارییەکی بچووک، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا ئەنجامێک پێشکەش بکەین کە شایەتی بۆ جوانی و کوالێتی بدات. ❤️
سوپاس بۆ ئێوەی ئازیز کە هەمیشە پاڵنەرن بۆ ئەوەی باشترین خۆمان پێشکەش بکەین!
#دارتاشەکان

11/09/2026

لامپەکە خەون و خەیاڵە لای ئێمە نەبێت لە کوێی تر ئەو شتانە دروست ئەکرێت #کوردستان #دارتاشی

31/08/2026

دەتروسکێتەوە ئەونە جوانە
ئێستا سەرەی ئەوەیە برنجی ئاکرێ کۆمێنتم بۆ بنوسێت #دارتاشی #کوردستان

07/08/2026

کە دارتاشێک یان ئاسنگەرێک یان وێنەکێشێک یان هەت خەیاتێک کە شتێکت بۆ دروست دەکات بەتایبەتی و بە دڵی تۆ و لەبەر تۆ دەیکات فەرقی هەیە لەگەڵ بازاڕیا. بۆ نمونە من ئەگەر شوێن غازێک دروست بکەم بە دڵنیایەوە لەوەی بازاڕ ئەبێت گرانتر بێت ئەگەر هەمان جۆری داریش بن چونکە من بە دڵی تۆ و بە ویستی تۆ ڕەنگی ئەکەم و شکڵەکوی وەک ئەوە ئەبێت کە تۆ ئەتەوێت لەمەوە بیگرە بۆ هەر شتێکی تر مێزی تیڤی یان نانخواردن یان هەرشتێکی تر.

26/07/2026

شۆێن غاز

14/07/2026

كونسوڵێکی تایبەت و ڕەنگێکی تایبەت تر کە جوانی و گەرمی ئەبەخشێت بە ڕاڕەوە بێ گیانەکان🥀🥀⬅️🌹💐 #دارتاشی #کوردستان

Address

نزیک مزگەوتی حاجی عەباس باراوی
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when alil wood دارتاشی ئەلیل posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category