18/09/2023
ئێستا دەتوانیت داواکاری پێشوەختە بکەی لە مۆبایلی دیاری
iPhone 15 Pro & iPhone 15 Pro Max 🔥🔥🔥
بە هەموو ڕەنگەکانی و بە کەمترین نرخ لەهەموو بازاڕ 🔥💯
ئەگەر دەتەوێت یەکەم کەس وەری بگری لای ئێمە داوای بکە و شەوی جومعە 22/9/2023 وەرە و وەری بگرە 😉🔥🔥🔥
10/01/2023
Realme C30s
باشترین ئامێرە بە نرخی زۆر هەرزان
بە دوو وەشانی جیاواز بەردەستە:
2 گێگابایت+32 گێگابایت 🗃️
4 گێگابایت+64 گێگابایت 🗃️
☝️ پەنجەمۆرێکی زۆر خێرا.
✨ دیزاینی مۆدێرن.
04/02/2022
ئێستا داواکردنی پێش وەختە بکە 😍🔥
HUAWEI P50 PRO 🔥🔥🔥🔥
تەنها و تەنها لە مۆبایلی دیاری بەردەستە 🔥
09/10/2021
بۆ ھەوادارانی سۆنی ئێستا سۆنی مارک III سێ بەردەستە 😍
ڕام-١٢
٢٥٦ گێگا
١٢٠ ھێرتز
سناپدراگۆن ٨٨٨
5G
ئەندرۆید-١١
گەیاندنمان ھەیە بۆ سەرجەم شارو شارۆچکەکان 🚕
ژمارە مۆبایل - ٠٧٧٠٠٣٦٨٠١٨
📍ناونیشان -سلێمانی سەرەتای جادەی مەولەوی بەرامبەر فەرعی بەریدەکە
30/09/2021
Xiaomi Pad 5 🔥🔥😍
ئێستا لە مۆبایلی دیاری بەردەستە ✅
15/09/2021
ڕاپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە کۆنگرەکەی ئەمشەوی ئەپڵ.
کۆنگرەکەی ئەپڵ کاتژمێر ٨:٠٠ بە کاتی کوردستان دەستیپێکرد، دەستپێکی کۆنگرەکە بە گۆرانیەك دەستی پێکرد لەسەر کالیفۆرنیا دواتر تیم کووک هاتە سەر ستەیج و باسی لە خزمەتگوزاری Apple TV+ کرد ئاماژەی بەوەدا کە بەرنامە و فیلم و زنجیرەی زۆریان هەیە لەم خزمەتگوزاریە بۆ بەکارهێنەرانی ...
دواتر باسی لە iPad کرد و وتی کە تا دێت و بەهێزتر و خێراتر ئەبێت وە باسی لە iPadOS کرد وە ئایپاد لە %40 زیاتر گەشەی کردووە وەک لە ساڵی ڕابردوو.
دواتر ئایپادی نوێ ناسێرا بە ناوی iPad 9 بە پڕۆسێسەری A13 Biomic و %20 خێراتر کراوە و 6 هێندە خێراترە لە تابلێتەکانی ئەندرۆید. 3 هێندە خێراترە لە تابلێتەکانی گۆگڵ، وە کامێڕای Ultra wide و پۆرترەیت و center stage بۆ ئایپادەکە زیادکراوە.
نرخ : ٣٢٩ دۆلارە بۆ قوتابیان ٢٩٩ دۆلارە.
دواتر iPad Mini نوێ ناسێرا دیزاینەکەیان بە تەواوی گۆڕیوە و هاوشێوەی iPad Air لێکراوە و لە ٪٨٠ گرافیك کاردەکەی خێراتر کراوە و قەبارەی شاشەکەی ٨.٣ ئینجە و دەرچەی شەحنەکەی کراوە بە USB-C کە 10 ئەوەندە خێراترە لە وەرگرتنی داتا وەک لە پێشوو. وە نەوەی نوێی 5G لە ئایپاد مینیدا جێگیرکراوە. بە هەمان شێوەی ئایپادەکانی تر center stage و ultra wide بۆ کامێراکانی زیادکراوە. پشتگیری نەوەی دووەمی پێنووسی ئەپڵ ئەکات.
نرخ : ٤٩٩ دۆلار - ئەتوانی ئەمڕۆ داوای بکەی و هەفتەی داهاتوو بەردەست ئەبێت.
دواتر باس لە Apple watch کراو و تیم باسی گرنگیدانیان کرد بە تەندروستی لە کاتژمێرەکانی ئەپڵدا، وە لەسیستەمی نوێدا پشتگیری کەوتن ئەکات لەسەر پایسکل. دواتر نەوەی نوێی Apple watch ناسێنرا بە ناوی Apple watch series 7، شاشەکەی گەورەتر کراوە و %40 لێوارەکانی کەم کراوەتەوە وە بە ڕێژەی %70 شاشەکەی ڕوناکتر کراوە، بەهۆی گەورەیی شاشەکەی و کەمی لێوارەکانی کیبۆردی بۆ زیادکراوە و بە ئاسانی ئەتوانی نووسین بکەیت، بەرگەی شکان و ئاو و تۆز ئەگرێت. پاتریەکەی باشتر کراوە و ١٨ کاتژمێری بەردەوام کارئەکات، بە ٤٥ دەقە لە سفرەوە ئەیگەیەنێت بە ٨٠ واتە بە ڕێژەی %33 خێراتر شەحن وەردەگرێت بە بەراورد بە نەوەی پێشوو، بە ٥ ڕەنگی جیاواز بەردەستە..
نرخ : ٣٩٩ دۆلار - لە کۆتایەکانی وەرزی پایز بەردەست ئەبێت.
ئەپڵ لە هەموو بەرهەمەکانیدا ئاماژەی بەوەدەدا کە %100 لاشەی بەرهەمەکانیان بەکارهاتووەوەن و ڕیسایکڵ ئەکرێن بۆ پاراستنی ژینگە لەو بەرهەمانەی کە فرێ دەدرێن.
دواتر باس لە ئایفۆن کرا، نەوەی نوێی ئایفۆن ناسێنرا بە ناوی iPhone 13، هەمان دیزانی ئایفۆنی ١٢ هەیە و بەڵام شوێنی کامێڕاکانی گۆڕانکاری تێداکراوە و نۆتچی پێشەوە بچووکتر کراوە و بە ٥ ڕەنگ بەردەستە، شاشەکەی %28 ڕوناکتر کراوە و وەک لە ناوەی پێشوو وە ئایفۆنی 13 Miniــش بەردەستخراوە بە هەمان ئەم تایبەتمەندیانە، بە پڕۆسێسەری A15 Bionic کارئەکات کە پڕۆسێسەری نوێی ئەپڵە، پێکهاتووە لە ٦ ناوک بۆ CPU و %50 خێراترکراوە وەک لە نەوەی پێشوو، وە ٤ ناوکی بۆ GPU کە %30 باشترکراوە، کامێڕاکانی باشتر کراوە و %50 ڕووناکتر کراوە، وە تایبەتمەندی Cinematic Mode بۆ زیادکراوە کە ئەتوانێ وەکو فیلمەکان دیمەکان ڕیکۆرد بکات وە لە ڤیدیۆکە کامێڕاکە فۆکس بخاتە سەر شتێک یان کەسێک بە ڕوونی نیشانی بدات وە دواوەی غێم بکات. پاتری هەردوو ئایفۆنەکە باشتر کراوە کە ٢.٥ بۆ ئایفۆن ١٣ و ١.٥ بۆ ١٣ مینی زیاتر بەرگە ئەگرن وەک لە نەوەی پێش خۆیان.
نرخ : iphone 13 mini ٦٩٩ دۆلار، iphone 13 ٧٩٩ دۆلار دەستپێدەکات بە گوێرەی ستۆرجەکانیان. وە ستۆرجی ٦٤ گێگا لەم زنجیرەیە کۆتایی هات و لە ١٢٨ گێگاوە دەستپێدەکات وەک زنجیرەی پڕۆکان.
دواتر iPhone 13 Pro ناسێنرا لەگەڵ iPhone 13 pro max، کە هەمان تایبەتمەندیان هەیە تەنیا لە قەبارە و پاتریەوە جیاوازن. ئایفۆنەکە ڕەنگێکی نوێ بۆ زیادکراوە کە شینی ئاسمانیە، بە پڕۆسێسەری A15 bionic کارئەکات کە خێراترینە و %50 گرافیکەکەی باشتر کراوە و لە کۆتاییدا تایبەتمەندی Promotion بۆ زیادکراوە بۆ شاشەکەی ئەتوانێ بەرزبێتەوە بۆ ١٢٠ هێرتز وەک ئایپاد پڕۆ، وە نۆتچەکەت بچووکتر کراوەتەوە، کامێڕاکانی باشتر کراوە و نوێکراونەتەوە، تایبەتمەندی Microphotography بۆ زیادکراوە کە توانای وێنەگرتنی شتی وردی هەیە بە کوالێتی بەرز، وە توانای ڤیدیۆگرتنی بەرزکراوەتەوە و کە بەهۆی مۆدی Cinematicـەوە دەتوانرێت فیلمێکی تەواوی پێ ڕیکۆردبکرێت، پاتریەکەی باشتر کراوە و ١.٥ کاتژمێر زیاتر کراوە بۆ ئایفۆن ١٣ پڕۆ و ٢.٥ کاتژمێر زیاتر بەرگەدەگرێت لە ئایفۆن ١٣ پڕۆ ماکس وەک لە ناوەی پێشوو.
نرخی iphone 13 pro تەنیا ٩٩٩ دۆلارە
نرخی iphone 13 pro max ١٠٩٩ دۆلارە
وە ٢٤/٩ بەردەست ئەکرێت وە ستۆرجی 1TB بۆ ئایفۆنەکە زیادکراوە.
وەشانە نوێیەکانی ئەپڵ بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئەپڵ وۆچ و ماک و ئەپڵ تیڤی و هۆم پۆد ٢٠/٩/٢٠٢١ بەردەست ئەخرێن
بەم شێوەیە کۆنگرەکە کۆتایی هات❤️
15/09/2021
Apple Watch Series 7 😍
بەم ٥ ڕەنگە بەم زوانە لە مۆبایلی دیاری بەردەست دەبێت
15/09/2021
ئایفۆن 13 بەم ڕەنگانە بەردەست دەبێت 😍
بەم زووانە لە مۆبایلی دیاری بەردەست دەبێت ….!